گرووپێكی عێراقی سەربە قاعیدە لە ئەمریكا دەستگیر دەكرێن
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاندوووە، ئەو تاقیگە نهێنییەی دەزگای فیدراڵی ئەمریكا (FBI) ماوەی 10 ساڵە دامەزراوەو ژمارەیەك پارچەی بۆمبی ئاسایی ناسراو بە (IED) لە خۆدەگرێ.
رۆژنامەكە لەسەر زاری گریگوری كارل، سەرپەرشتیاری تاقیگەكە دەڵێت \"بەمەبەستی ناسینی درووستكەری بۆمبەكان و دۆزینەوەی تەكنەلۆژیای نوێ بۆ روبەڕووبوونەوەی چەكداران پاشماوەی ئەو بۆمبانە كۆكراونەتەوە\"".
دەشڵێت \""كەل و پەلە نهێنییەكانی ناو كۆگاكە لەناو 3500 سندووق هەڵگیراون، پێكهاتەی بۆمبی ئاساییان تێدایە وەكو ساسمە، وایەر، كارتی كارەبایی، كەلا مزی بچووك، مۆبایلی تواوە و سیستمی لاسلكی، هاوكات ئەو بۆمبانە بوونەتە هۆی كوژرانی 954 سەربازی ئەمریكی و 2207 سەربازی عێراقی و بریندار بوونی هەزارانی دیكە\"".
دەیلی مێل پێیوایە هەر بۆمبێك دۆسیەی تایبەتی هەیە، بۆمبەكە چ جۆریكە، لەكوێ تەقیوەتەوە و چەند قوربانی لێكەوتوەتەوە، تاقیگە نهێنییەكەی (FBI) ناسنامەی زیاتر لە 1000 كەسی ئاشكراكردووە كە ئەو بۆمبانەیان دروستكردوون، لەوانەش دووانیان هاوڵاتی عێراقین.
وەزارەتی دادی ئەمریكا لە22/ ئابی 2012 رایگەیاند، موهەنەد شەریف حەمادی كە تاوانبارە بەدابینكردنی موشەكی ستینگر بۆ گرووپە چەكدارەكانی عێراق، 25 ساڵ حوكمی زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
وەعد رەمەزانی هاوڕێشی لەئایاری ساڵی 2011 لە ویلایەتی كانتاكی دەسگیركراو لە كانوونی یەكەمی 2011 دانیان بەوەدنا كە پلانی كوشتنی ئەمریكییەكانیان داڕشتووە لەعێراق.
حەمادی لە مانگی تەمموزی 2009 لەویلایەتی لاس فیگاس نیشتەجێ بووە دواتر چووەتە ویلایەتی كانتاكی.عەلوانی هاوڕێشی لە مانگی نیسانی 2009 رووی لەئەمریكا كردووەو تاوەكو دەسگیركردنیشی هەر لەویلایەتی بولینگ گرین ماوەتەوە.
روداوەكانی 11 ئەیلولی 2001 كە لە ئەمریكا روویاندا، نزیكەی 2973 قوربانی لێكەوتەوە جگە لەونبوونی 24 هاووڵاتی و بریندار بوون و نەخۆش كەوتنی دەیانی دیكە بەهۆی هەڵمژینی دووكەڵ و هەڵمی ژەهراوی.
رووداو "