ئەمەریكا: ئێران بە هۆی ڕێككەوتننامەی ناوكییەوە بە ملیار دۆلاری دەست دەكەوێت
لە دۆكیۆمێنتێكدا كە كۆشكی سپی بڵاوی كردووەتەوە و پێوەستە بە ڕێككەوتننامەی كاتیی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە، سزاكانی سەر ئێران سووك دەكرێن كە لەبەرانبەردا ئەو وڵاتە هەندێكی بەرنامە ئەتۆمییەكەی هەڵدەپەسێرێت و بەمەیش چاوەڕوان دەكرێت كۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕیگەی بازرگانیی زێڕ و كانزای گرانبەهاوە و هەناردەكردنی پترۆكیمیاییەكانەوە ملیارێك و نیوی دەست بكەوێت.
هاوكات ڕێ بە كڕیارانی نەوتی ئێران دەدات بەڵام بەو ئەندازەیەی ئێستای و هەروەها ڕێ دەدرێت بە پێدانی 4.2 ملیار دۆلاری فرۆشراوەكانی بە شێوەی قیست، بە مەرجێك ئێران پابەندی ڕێككەوتننامەكەی بێت.