لە لوبنان ئۆتۆمبێلێكی مینڕێژكراوی دیكەی پوچەلكرایەوە
وەك لە بەیاننامەكەی سوپای لوبنان دا هاتووە، ئۆتۆمبێلە بۆمبرێژكراوەكە لەلایەن تیمی پوچەڵكردنەوەی بۆمب لە سەر رێگای گشتی شاری بقاعی باكووری لوبنان لە نێوان هەر دوو ناوچەی مقنە و بونین پوچەڵكرایەوە و بە پێی زانیاریەكانیش نزیكەی پێنج سەد گیلۆ گرامی ماددەی تی ئێن تی و لەگەڵ ماددەی سیفوور و ئەلەمنیۆم و دوو گوللە هاوەن كە بە ئامێری كۆنترۆڵی وەن ئۆف بەسترابوونەوە تێدابوو و هەروەها ئۆتۆمبێلە بۆمب رێژكراوەكە چەندین گوللە بە ئاوێنە و تاییەكانی پێوە دیاربوو.
جێی باسە سێشەممەی رابردوو لە ئاكامی دوو تەقینەوەدا لە نزیك بارەگای بالیۆزخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیروتی پایتەختی لوبنان 30 كەس كوژران و 146 كەسی دیكەش بریندار بوون كە یەكێك لەو بریندارانە ئیبراهیم ئەنسارییە كە راوێژكاری رۆشنبیرییە لە بالیۆزخانەی ئێران لە لوبنان بوو.
سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە تەقینەوەكان لەڕێگەی هێرشێكی خۆكوژی و تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی مینرێژكراو رویداوە. .
لەلایەن خۆشیەوە كەتیبەكانی عەبدوڵڵا عوزامی سەربە رێكخراوی تیرۆریستیی قاعیدە بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو كردەوەیەی راگەیاندبوو.