گروپە چەكدارەكانی پاسەوانی لە سنووری پارێزگاكان دەكەن
گوتەبێژی هێزە بەرگرییەكانی ملیشیا چەكدارەكان كە بە یەكێك لە ملیشیا چەكدارە باڵاكانی لیبیا دادەنرێت رایگەیاند: لە سەر داوای هاووڵاتیان و پێشنیارەكانی حكوومەت، ملیشیاكان چەكەكانیان داناو تەواوی بنكە و شوێنە سەربازییەكانیان بە كەرەستاكەنەوە رادەستی حكوومەتی لیبیا كردنەوەو هەروەها ئەو ملیشیانەش بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە ناو حكوومەت و پەیوەندی بە ریزەكانی هێزەكانی پۆلیسەوە بكەن.
پێشتریش عەلی زێدان سەرۆك وەزیرانی لیبیا پێشنیارێكی پازدە خاڵی بۆ داماڵینی چەكی ملیشیا چەكدارەكان پێشكەشی پەرلەمان كرد كە یەكێك لە خاڵەكانی ناو پێشنیارەكە ئەوە بوو كە ملیشیا چەكدارەكان دەتوانن دوای ئەوەی چەكەكانیان دانەوە پەیوەندی بە ریزەكانی هێزەكانی پۆلیسەوە بكەن.
جێی باسە چەندین جار خەڵكی شاری تەرابلۆس لە دژی بوونی گروپە چەكدارەكان و خراپی رەوشی ئەمنی خۆپیشاندانیان سازكرد و داوایان كرد كە یاسایەك بۆ رووبەرووبوونەوەی داماڵینی چەكی نایاسایی دەربكرێت.