هێزەكانی پۆلیسی میسر بەبێ مۆڵەتی پێشوەختە دەچنە ناو زانكۆكان

 هێزەكانی پۆلیسی میسر بەبێ مۆڵەتی پێشوەختە دەچنە ناو زانكۆكان
دوای ئەوەی لایەنگرانی ئیخوان موسلیمین چالاكییەكانیان لە ناوەندەكانی خوێندن لە میسر زیاد كرد؛ لە بڕیارێكدا هێزەكانی پۆلیس سەرپشك كران لەوەی بەبێ مۆڵەتی پێشوەختە بچنە ناو زانكۆكان.

سەرچاوەكانی هەواڵ لە دەسەڵاتدارانی میسریان گواستەوە لە كاتی هەبوونی هەڕەشە هێزەكانی پۆلیس سەرپشك كراون لەوەی بەبێ مۆڵەتی پێشوەختە و چاوەڕوانی بچنە ناو زانكۆكان بۆ روبەڕوبونەوەی خۆپێشاندانی ناو زانكۆكان.

جێگای ئاماژە بۆكردنە ئەو بڕیاڕەی دەسەڵاتدارانی میسر دوای ئەوەهات كە لە ئەنجامی شەڕوپێكدادان و توندوتیژی نێوان لایەنگرو نەیارانی ئیخوان قوتابیەكی زانكۆی ئەزهەر كوژرا.

لەو كاتەوە كە محەمەد مورسی لە دەسەڵاتی میسر لاداروە و بە چەند تۆمەتێكی كوشتن و هاندان بۆ نانەوەی ئاژاوە لە وڵاتدا دادگایی كرا؛ لایەنگران و سەرانی ئیخوان موسلیمین لە میسر دەستیان بە خۆپیشاندان و كاری توندوتیژی دژی دەسەڵاتی ئێستای میسر كردووە و رۆژانەش بەهۆی تەقینەوە و هێرشی چەكداری لەو وڵاتە دەیان كەس دەبنە قوربانی.
Top