هافنگتۆن پۆست: چالاکوانان رەخنە لە راپرسییەکەی رۆیتەرز دەگرن، کە میسر خراپترین وڵات بێت بۆ ئافرەتان

 هافنگتۆن پۆست: چالاکوانان رەخنە لە راپرسییەکەی رۆیتەرز دەگرن، کە میسر خراپترین وڵات بێت بۆ ئافرەتان
ئافرەتانی میسر رەخنە لەو راپرسییە دەگرن کەدەزگای تۆمسۆن رۆیتەرز کردوویەتی و نیشانی دەدات کە میسر خراپترین دەوڵەتی عەرەبییە لە بوونی مافی ئافرەتان. دەڵێن ئەمە شورەییە، راستە توندوتیژی دژی ئافرەت و خەتەنە بڵاوە، بەڵام رەوا نییە بگوترێت کە بارودۆخی ئافرەتانی میسر لە سعودییە خراپترە، چونکە لەوێ ئافرەت ناتوانن بە بێ ئیجازەی پیاوەکانیان لە ماڵەوەش دەربچن. هەروەها لە سوریا دەستدرێژی سێکسی وەکو چەکی جەنگ دژی ئافرەتان پیادە دەکرێت. هەروەها ناکرێت دەستدرێژی سێکسی لە شوێنە گشتییەکان بەراورد بکرێت بەو پێشێلکارییەی کە ئافرەت نابێت ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت.

لەمبارەوە کیرلۆ ئەلتس بەناوی رێکخراوەکەی دەڵێت ئێمە چەندین بەڵگەنامەی هەڕەشە و دەستدرێکی سێکسیمان لایە، بۆیە ئەوان بە شێوەیەکی میتۆدی مامەلە لەگەڵ ئەو کێشە دەکەن. لەمبارەوە یەکێک لە چالاکوانە ئافرەتەکانی میسر دەڵێت: چۆن ئەم راپرسییە رەوایە کە بەراوردی ئافرەتانی میسر و سعودییە دەکات، ئەی چۆن باسی ئەو ئافرەتانە بکەین کە لەسوریا بە قەناس دەکرێنە نێچیر وکۆرپەکانی ناو سکیان دەکوژرێن. تەنیا چۆن باسی ئەوە دەکرێت کە چالاکوانێکی سعودی کچە تەمەن پێةج ساڵییەکەی دەستدرێژی دەکرێتە سەر تا دەمرێت. کەچی تاوانبارەکە لە زیندان دەردەچێت، ئەمەش وامان لێدەکات بڵێن بارودۆخی وڵاتەکانی دیکە کە هی میسر خراپترە.
مۆنیک فیلا بەرێوبەری جێبەجێکردنی دەزگای رۆیتەرز دەڵێت چەند هۆکارێک هەبووە وامان لێبکات لە میسر بە خراپترین وڵات لە بواری پێشێلکاری مافی ئافرەتان دابنرێت یەکێکیان ئەوەیە کە پێوانەی باوکایەتییە لە دەستدرێژی سێکسی و وەکو چەکێکی سیاسی بەکاردەهێنرێت، سەرباری ئەوەش ژمارەی رفاندنی ئافرەتە گەنجەکان لە زیاد بوونە.
Top