هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا 30 سه‌ربازی سوپاى رژێم له پارێزگه‌ى ده‌رعا به‌دیل ده‌گرن
لاى خۆیه‌وه سوپاى رژێم رایگه‌یاند كه گوندى خه‌ربه‌ت غه‌دیرول بوستانی له ناوچه‌ى حه‌یران له رۆژئاواى پارێزگه‌ى ناوبراو كۆنترۆڵ كردووه، له شارى دیمه‌شقیش شه‌ڕێكی توند له نێوان هه‌ردوو لادا له گه‌ڕه‌كی به‌رزه ده‌ستی پێ كرد له هه‌وڵێكی هێزه‌كانی رژێمدا بۆ كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ى ئه‌و گه‌ڕه‌كه هاوكات هێزه‌كانی رژێم گه‌ڕه‌كه‌كانی باشووری شاره‌كه‌شیان بۆردومان كرد‌و له‌و شه‌ڕوپێكدادانانه‌یشدا هه‌ردوو لا زیانیان لێ كه‌وتووه، له ریف دیمه‌شقیش هێزه‌كانی رژێم شارى نه‌به‌ك و زه‌به‌دانی و جروود ته‌لفیتا و مه‌عزه‌میه‌تول شام و داریا و شوێنی دیكه‌ى غۆته‌ى رۆژهه‌ڵاتیان له ریف دیمه‌شق به‌ر مووشه‌ك و تۆپى قورس دا هاوكات شه‌ڕوپێكدادانی توند له نێوان هه‌ردوو لادا له سه‌ر رێگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى حمس دیمه‌شق به‌ره‌و لاى شارۆچكه‌كانی ناوچه‌ى چیاى قه‌له‌موون رووى دا.
له لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی سڤیل كوژران كاتێك هێزه‌كانی رژێم شارى بابیان له پارێزگه‌ى حه‌له‌ب بۆردومان كرد هاوكات فڕۆكه‌كانی رژێم شارى كه‌فر زیتا و چه‌ند گوندێكیان له پارێزگه‌ى حه‌ما به به‌رمیلى پڕ تی ئێن تی بۆردومان كرد له كاتێكدا شه‌ڕوپێكدادان له نێوان هه‌ردوو لادا له نزیك باره‌گاى تیپى حه‌ڤده‌ى سوپاى رژێم له باكووری شارى ره‌قه به‌رده‌وامه‌و هێزه‌كانی رژێم گه‌ڕه‌كه‌كانی شارى دیر الزوریان به مووشه‌ك بۆردومان كرد.