ڕۆبه‌رت فۆرد: واشنتۆن به‌شداری كردنی تاران له كۆنگره‌ى ژنێڤ دوو به ته‌واوه‌تى ره‌ت ده‌كاته‌وه
باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له سوریا روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئێران به خۆى و به حزبوڵڵاى لوبنانی راسته‌وخۆ له شه‌ڕى سووریادا به‌شدارن و زۆر جاریش ره‌خنه‌ی له ناوه‌رۆكی كۆنگره‌ى ژنێڤ یه‌ك گرتووه .
رۆبه‌رت فۆرد ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه‌ى جگه له كۆنگره‌ى ژنێڤ دوو له ئارادا نییه ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه چاره‌سه‌رێكی سیاسیانه‌ى ته‌نگژه‌كه بێت.