لوبنان .. دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ نزیك باره‌گای بالیۆزخانه‌ی ئێران 23 كوژراوو 146 برینداری لێكه‌وته‌وه‌

 لوبنان .. دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ نزیك باره‌گای بالیۆزخانه‌ی ئێران 23 كوژراوو 146 برینداری لێكه‌وته‌وه‌
ئه‌مڕۆ له‌ ئاكامی دوو ته‌قینه‌وه‌دا له‌ نزیك باره‌گای بالیۆزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان 23 كه‌س كوژران و 146 كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون یه‌كێك له‌و بریندارانه‌ ئیبراهیم ئه‌نسارییه‌ كه‌ راوێژكاری رۆشنبیرییه‌ له‌ بالیۆزخانه‌ی ئێران له‌ لوبنان .

ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ بالیۆزخانه‌ی ئێرانی له‌ ناوچه‌ی جه‌ناح كرده‌ ئامانج كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین مۆڵگه‌ی حزبوللای لوبنانی داده‌نرێـت . به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ بالیۆزخانه‌كه‌ و شه‌ش باڵه‌خانه‌ی ده‌وروبه‌ری گه‌یاندووه‌ و ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتنیش به‌ خێرایی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ .

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ نه‌جیب میقاتی سه‌رۆكی حكومه‌تی رایی كردنی كاره‌كان داوای له‌ ده‌سته‌ی كارگێری كاره‌ساته‌كان كرد كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ ئه‌نجام بده‌ن بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاره‌كانی ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ .
Top