واشنتۆن هه‌وڵ ده‌دات سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر ئێران توندتر نه‌كرێن
جارى كارنى گوته‌بێژى كۆشكى سپى رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ باراك ئۆباما سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له كۆنگریس له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى هه‌ر دوو پارتى دیموكرات و كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پیران كۆده‌بێته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئۆباما ئه‌و ئه‌ندامانه له دواین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى وتوێژى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و هه‌ر به گوته‌ى كارنى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئۆباما هه‌وڵده‌دات ئه‌ندانى ئه‌نجوومه‌نى پیران رازى بكات له‌وه‌ى له ئێستا سزا سه‌پێندراوه‌كانى سه‌ر ئێران تووند نه‌كه‌ن چونكه له ئێستادا ئێران ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ وڵاته زلهێزه‌كان وتوێژى ئه‌تۆمى ئه‌نجام بدات.
هه‌فته‌ى رابردووش به هه‌مان شێوه سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هانى كۆنگریسى وڵاته‌كه‌ى دا كه سزا سه‌پێندراوه‌كانى سه‌ر ئێران تووند نه‌كه‌نه‌وه و به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كى سنووردرا كه‌مى بكه‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ر ئێران نیازى باشى له را‌گرتن و وه‌ستاندنى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى نیشان نه‌دا ئه‌وه دووباره ده‌توانرێت سزا سه‌پێندراوه‌كان تووند بكرێته‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه جۆن كێرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش كه له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ له واشنتۆن بۆ رۆژنامه‌وانان سازى كرد هانى ئێرانى دا كه ئاشتى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى بسه‌لمێنێت و رایگه‌یاند: پێویسته له سه‌ر ئێران بۆ هه‌موو جیهان به به‌ڵكه‌وه بیسه‌لمێنێت كه‌وا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى بۆ كارى ئاشتى به‌كار ده‌هێنێت و هیواى خواست ئێران له گرنگى ئه‌مجاره‌ى وتوێژى ئه‌تۆمى بروانێت و بۆ ئه‌وه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتانى رۆژئاوا چاره‌سه‌ر بكات.
هاوكات فلادیمیر بووتن سه‌رۆكى رووسیا رایگه‌یاند: ئێستا هه‌ڵێكى باش بۆ یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران ره‌خساوه. كۆسكى سه‌رۆكایه‌تى رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوى كرده‌وه، بوتن له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا ئه‌وه‌ى به حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆكى ئێران راگه‌یاندووه، كه هه‌ڵێكى راسته‌قیینه له ئێستادا به‌ده‌ركه‌وت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌ى ئێران یه‌كلایى بكرێته‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا رووحانى ره‌زامه‌ندى خۆى له هه‌مبه‌ر به‌شداریكردنى رووسیا له وتوێژى ئه‌تۆمییه‌كان نیشان داوه و هه‌روه‌ها هه‌ر دوولا هیوایان خواست كه قه‌یرانى ئه‌تۆمى ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانى گروپى پێنج كۆیه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ژه‌نه‌ڕاڵ مارتن دیمبسى فه‌رمانده‌ى ئه‌ركانى هێزه‌كانى سوپاى ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌رى جموجۆڵى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى به‌رامبه‌ر ئێران به دوور نه‌زانى و رایگه‌یاند: هه‌ر كاتێك ئیسرائیل ده‌ستى به وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازى بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران كرد ئه‌وه دوور نییه ئه‌مه‌ریكاش ته‌واوكه‌رى گورزه سه‌ربازییه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانى ئێران بێت چونكه وه‌ك دیمبسى دووپاتى كرده‌وه، واشنتۆن زۆر پابه‌نده به پاراستن و سه‌قامگیرى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و خاكى ئیسرائیل.
پێشتریش بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تۆڕى هه‌واڵى سى ئێن ئێن رایگه‌یاند: هه‌ر رێككه‌وتنێكى ئه‌تۆمى كه وڵاتانى گروپى پێنج كۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزاى بكه‌ن دوور نییه ببێته هۆى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ له ناوچه‌كه.