پێنچ خراپترین وڵاتی عه‌ره‌بی بۆ ژنان
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه دامه‌زراوه‌ی تۆمسۆن رۆیته‌رز به هاوكاریی كه‌سانی پسپۆڕ ئه‌نجامیداوه، ده‌ركه‌وتووه كه بۆ ساڵی 2013 ژنانی هه‌ریه‌ك له میسر و عیراق و عه‌ره‌بستانی سعودی و یه‌مه‌ن، له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی خراپترین وڵاتانی عه‌ره‌بین بۆ گوزه‌رانی ژیان.
1- میسر له پله‌ی یه‌كه‌می خراپترین وڵاتی عه‌ره‌بیدایه بۆ ژنان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گێچه‌ڵی سێكسی و زۆربوونی خه‌ته‌نه‌ی مێینه و توندوتیژی و بازرگانیكردن به مێیینه‌وه.
2- عیراق، له پله‌ی دووه‌می خراپترین وڵاتی عه‌ره‌بیدایه، به‌وپێیه‌ی به‌درێژایی ده‌یه‌ی رابردووی دوای داگیركردنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه، توندوتیژیی ناو خێزان زیادیكردووه‌و كێشه‌ی له‌شفرۆشی و نه‌خوێنده‌واریش كه‌ڵه‌كه بوون، ده‌ریشكه‌وتووه كه له 10%ی ژنان، واته یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار ژنی عیراقی بێوه‌ژنن و ژیانیان فه‌وتاوه.
3- عه‌ره‌بستانی سعودی، سه‌ره‌ڕای هه‌ندێك به‌ره‌وپێشچوون، تائێستا سعودیه تاكه وڵاته كه رێگه به ژنان نادات ئۆتۆمبیل لێ بخوڕن، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئه‌و وڵاته له‌پله‌ی سێیه‌م خراپترین وڵاتی عه‌ره‌بیدا بێت بۆ ژنان.
4- سوریا، جه‌نگی ناوخۆ، وێرانكه‌رترین كاریگه‌ریی بۆسه‌ر ژنانی ئه‌و وڵاته هه‌یه، جا ئه‌وانه‌ی كه هێشتا له‌ناو جه‌نگه‌كه‌دا بن، یان له چادرگه و كامپه‌كانی ئاواره‌یی، كه بوونه‌ته كاڵایه‌ك بۆ بازرگانی و به‌زۆر به‌شوودان و توندوتیژیی سێكسی.
5- له پله‌ی پێنجه‌میشدا، یه‌مه‌ن وه‌ك خراپترین وڵاتی عه‌ره‌بی دیاریكراوه، ئه‌مه وێڕای به‌شداریكردنی ژنان له شۆڕشی ساڵی 2011ی ئه‌و وڵاته‌دا.
خه‌ندان