باڵی سه‌ربازی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سه‌ركرده‌یه‌كی له ده‌ستدا
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن بڵاویانكردۆته‌وه، فه‌رمانده‌ی لیوای ته‌وحید ولئیسلام، عه‌بدولقادر ساڵح پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به سه‌ختی برینداربوو له ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌و رێكخراوه.
به‌پێی ورده‌كارییه بڵاوكراوه‌كان، هه‌ر له‌و هێرشه ئاسمانییه‌دا به‌رپرسێكی دیكه‌ش كوژراوه، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی شاكرا نه‌كراوه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، لیوای ته‌وحیدولئیسلام له رێگه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتڕاستكردۆته‌وه و كه هێرشه‌كه بۆ سه‌ر گردبوونه‌وه‌كه‌ی هێزه چه‌كدارییه‌كانی لیواكه له شاری حه‌له‌ب بووه.
له باره‌ی به‌رده‌وامی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی ناوخۆیی سوریا، ئاژانسی رۆیته‌رز نووسیویه‌تی: هێزه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د به پشتیوانی میلیشیا شیعه‌كانی عێراق و حزبوڵای لوبنان له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه به‌هۆی ململانێ ناوخۆییه‌كانی نێو رێكخراو و گرووپه چه‌كدارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، توانیویه‌تی له باكوور و رۆژئاوای شاری حه‌له‌ب پێشوه‌چوونێكی زۆر بكات له گرتنه‌وه‌ی ناوچه له ده‌ستچووه‌كانی.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حزبوڵای لوبنان، حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا له میانه‌ی وتارێكیدا پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به‌شداری چه‌كداره‌كانی له هاوسه‌نگه‌ری سوپای ئه‌سه‌د دژ به هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن نه‌شارده‌وه و رایگه‌یاند، هێزه چه‌كداره‌كانی حزبوڵا هاوشانی سوپای ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌كه‌ن، چونكه ره‌وشه‌كه ئه‌مه‌ی پێویسته.