لە ميسر ڕووداوێكی هاتوو چۆ 52 قوربانی لێدەكەوێتەوە
ئەحمەد ئەنساری سەرۆكی دەستەی ئەمبولانسی مسری ووتی : ئەمرۆبەیانی دووشەممە لەڕووداوێكی هاتووچۆدا لە نێوان شەمەندەفەرێك و دوو ئۆتۆمبێلدا 24 كەس گیانیان لەدەستدا و هەروەها 28 تریش برینداربوون .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی جیزە ووتی : ڕووداوێكی پێكدادن لەنێوان شەمەندەفەرێك و ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینی پاس ڕوویداو52 كەس بوونە قوربانی .
ئەندازیار حوسێن زەكەریا سەرۆكی دەستەی هێلی ئاسنین ووتی : شەمەندەفەرەكە خۆی كێشاوە بەئۆتۆمبێلەكان لەوكاتەی هاتوونەتە سەر هێلەكە هەرچەندە زەنگی ئاگاداركردنەوەشی بۆ لێداون ،گرووپی شەمەندەفەرانی مسری ئاماژەیان بەوە كرد، زۆر ترین ڕووداوی هاتووچۆ لەماوەی ڕابردوو ڕوویان داوە .