لەخۆپێشاندانێكدا لە لیبیا 22 كەس كوژران و 80 ی تریش برینداربوون
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە بەمەبەستی وەدەرنانی میلیشیا چەكدارەكان لەشارەكەدا، هاوڵاتیان لەشاری تەرابلوس خۆپێشاندانێكیان بۆ بەردەم بارەگای میلیشیاكان لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا ئەنجامداو بەهۆی خراپی كاردانەوەی میلیشیا چەكدارەكان 22 كەس كوژران 80ی دیكەش برینداربوون.
هەرەوەها پۆلیسی ئەو وڵاتەش وەكو پێویست نەیتوانی هاوڵاتیان و خۆپێشاندەران لە میلیشیا چەكدارەكان بەتەواوی بپارێزێت و رەوشەكە كۆنترۆڵ بكات. هەر بەهۆی ئەم توندوتیژیانەوە گشت گەشتەكانی فرۆكەوانی فرۆكەخانەی تەرابلوسی پایتەختی لیبیا هەڵوەشێنرانەوە.
لەلایەكی دیكەوە عەلی زێدان سەرۆك وەزیرانی لیبیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا داوای لە گروپ و ملیشیا چەكدارەكان كرد كە بە زووترین كات خاكی ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن و زێدان هۆشداری ئەوەشی دا كە حكوومەت هەڵوێستی تووند دەگرێتە بەر گەر ملیشیا چەكدارەكان ئەو وڵاتە جێنەهێڵن.