ئه‌مرۆ شه‌ممه 25 كه‌س به گوله‌ی هێزه‌كانی رژێمی سوریا كوژران
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی رژێم به تۆپی قورس و به فڕۆكه‌ى جه‌نگی شارۆچكه‌كانی ناوچه‌ى قه‌له‌موونیان له باكووری دیمه‌شق بۆردومان كرد‌و له ئاكامدا ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه شوێنه‌كانی خۆیان به جێ هێشت و چوونه ناو خاكی لوبنانه‌وه‌و گه‌یشتنه شارۆچكه‌ى عرسال و به‌رپرسان و سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ى ئه‌و ناوچاه‌یان به‌جێ هێشتووه ده‌گاته بیست هه‌زار كه‌س، ئه‌و بۆردومانه شارۆچكه‌كانی قاڕه‌و نه‌به‌ك و یه‌بروودو زه‌ه‌به‌دانی و مه‌زایاو ناسرییه‌ى گرته‌وه له كاتێكدا شه‌ڕو پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی سوپاى رژێم و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا له ئۆسترادی نێوده‌وڵه‌تی نزیك به پردی نه‌به‌ك و ناسرییه به‌رده‌وامه.
هاوكات هێزه‌كانی سوپاى رژێم ده‌كۆشن هه‌ڵبكوتنه سه‌ر شارۆچكه قاڕه له ناوچه‌كه، له دیمه‌شقیش چه‌ند گوله هاوه‌نێك به‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی قوساع و عه‌باسیین له دیمه‌شق كه‌وت و له ئاكامدا یه‌ك ئافره‌ت كوژراو چوارده كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون، له پارێزگه‌ى حه‌له‌بییش هێزه‌كانی رژێم گوندى ته‌ل حاسڵیان به ته‌واوه‌تى كۆنترۆلأ كرد كه سێیه‌مین ناوچه‌یه هێزه‌كانی رژێم له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تی حه‌له‌ب كۆنترۆڵى ده‌كه‌ن.
هاوكات هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌وروبه‌رى لیواى هه‌شتایان له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تی حه‌له‌ب بۆردومان كرد كه هێزه‌كانی رژێم ده‌ڵێن كۆنترۆڵیان كردووه. هاوكات شه‌ڕوپێكدادان له گه‌ڕه‌كی سه‌لاحه‌دین و ئێزگه‌و بوستانول قه‌سرو چیای شوێحنه له حه‌له‌ب درێژه‌ى هه‌بوو. له پارێزگه‌ى حمسیش هێزه‌كانی رژێم شارۆچكه‌ى حۆله‌یان بۆردومان كرد‌و رۆژى هه‌ینی كۆمه‌ڵكوژییه‌كیان له گوندى وادى مه‌ولا له نزیك شارى ته‌ل كه‌له‌خ ئه‌نجام دا‌و له رێگه‌ى گوله‌باران كردن و بۆردومان كردنه‌وه حه‌فتاو نۆ كه‌سیان كوشت. له پارێزگه‌ى ده‌رعایش هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به گولله هاوه‌ن هێرشیان كرده‌سه‌ر لیواى په‌نجاو دووى سوپاى رژێم له شارۆچكه‌ى حه‌ڕاك. له دیر الزوریش شه‌ڕو پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی هه‌ردوو لادا له ژماره‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه رووى دا.