ئەمریکا نیگەرانە لە دامەزراندنی ھەرێمی کوردی لە سوریا
جێن ساکی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی راگەیاندنی ھەرێمی سەربەخۆی کوردی لە باکووری سوریا، نیگەرانی وڵاتەکەی راگەیاند و جەختیکردوە ئەمریکا پشتگیریی لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکات.
ساکی، لەمیانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی رۆژانەیدا سەبارەت بە دوایین ھەوڵی پارتی یەکێتی دیموکراتی-PYDبۆ پێکھێنانی ئیدارەی کاتی بۆ ناوچە کوردییەکانی سوریا رایگەیاند: ئەمریکا ھەموو کاتێ پشتگیریی لە سوریایەکی یەکگرتوو کردووە.
لەوبارەیەوە ساکی گوتی: بەشداربوونی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە ھاوپەیمانی نیشتمانی سوریا، پێشھاتێکی باش بوو بۆ ئێمە، بەڵام نیگەرانین لە ھەوڵی دروستکردنی ئیدارەی کاتی چوونکە بریارێکی لەو چەشنە کاریگەریی لەسەر ناوچەکە دەبێ. ھەر بۆیە پێویستی بە بڕیارێکی گەورەتر ھەیە کە لە ناوچەکەدا لەسەر ئەو پرسە بدرێ. ئەمریکا لەگەڵ سوریایەکی یەکگرتوودایە.
دەمەوێ دوپاتیکەمەوە دوایین پێشھاتی ئەرێنی کە روویداوە، بەشدارییکردنی ئەنجوومەنی باڵای کوردی بوو لەناو ھاوپەیمانی نیشتمانی سوریا لە کۆبوونەوەی جنێڤ٢دا.