دادگاى میسر سزاى به‌ندكردنى 17 ساڵى به‌سه‌ر 12 قوتابى زانكۆى ئه‌زهه‌ر سه‌پاند

 دادگاى میسر سزاى به‌ندكردنى 17 ساڵى به‌سه‌ر 12 قوتابى زانكۆى ئه‌زهه‌ر سه‌پاند
به‌ گوێره‌ى میدیا ناوخۆییه‌كانى میسر، دادگاى باڵاى ئه‌و وڵاته‌ سزاى به‌ندكردنى یه‌كى 17 ساڵى به‌ سه‌ر 12 قوتابى زانكۆى ئه‌زهه‌ر سه‌پاند به‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و 12 قوتابییه‌ له‌ كۆتایى مانگى تشرینى یه‌كه‌م به‌ خۆپیشاندان و كارى تووندوتیژى تێوه‌گڵاون و له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و قوتابیا سزا دراوانه‌ لایه‌نگرى ئیخوان موسلیمین و محه‌مه‌د مورسى سه‌رۆكى پێشووى میسرن.

میدیاكان ئه‌وه‌شیان خسته‌ ڕوو، دادگا بڕى 9200 دۆلارى وه‌ك كه‌فاله‌ت بۆ ئه‌و قوتابیا سزا دراوانه‌ دیارى كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سزاكه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌كرێت و له‌ گرتووخانه‌ش ئازاد بكرێن. له‌ ماوه‌كانى رابردووش ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابیانى زانۆكى ئه‌زهه‌ر له‌ كاتى خۆپیشاندانه‌ ناڕه‌زاییه‌كانى لایه‌نگرانى ئیخوان موسلیمین به‌شدار بوون و كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و قوتابیانه‌ به‌ ئه‌نجامدانى كارى تووندوتیژیش تۆمه‌تبار كراون.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ هه‌ر دوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و به‌رگرى رووسیا به‌سه‌ردانێك گه‌یشتنه‌ میسر و واش بڕیاره‌ به‌ جیا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانى حكوومه‌تى میسر كۆببنه‌وه‌ و ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش بڵاوبووته‌وه‌، كه‌ پێشبینى ده‌كرێت له‌م سه‌ردانه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ و به‌رگرى رووسیا بۆ میسر، رێككه‌وتنى گرێبه‌ستى فرۆشتنى چه‌ك له‌لایه‌ن رووسیاوه‌ به‌ میسر ئیمزا بكرێت.
Top