وەزیری دەرەوەی توركیا: سەردانەكەی ســــــەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ دیاربەكر زۆر گرنگە
كە دەبێت كۆتایی بەو هەڵوێست و تێگەیشتنە نەرێنیە بهێنرێت ماوەی چەندین ساڵە لەناو كۆمەڵگای توركیادا دەربارەی دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ كوردەكاندا هەیە.
پێشوازیكردن لە سەرۆك بارزانی
(داود ئۆغلو) بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان\"بە باشترین شێوە لە شاری دیاربەكر پێشوازیی لێ دەكرێت و كەشوهەوایەكی زۆر باشیش دەڕەخسێنرێت..
جاران زۆر كەس دژی هەبوونی هەر جۆرە پەیوەندییەك لەنێوان كوردەكانی توركیا و كوردەكانی وڵاتانی دیكەدا بوون و وایان دهزانی دهبێته دنیائاخری. وهختیهتی كۆتایی بەو هەڵوێست و تێگەیشتنە هەڵانە بهێنین\"".
وەزیری دەرەوەی توركیا لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا ڕایگەیاند \""خۆشحاڵین پەیوەندی لە نێوان توركیا و بۆسنییەكان و ئەلبانییەكان لە ناوچەی بەڵکاندا هەیە. پەیوەندیی نێوان توركیا و كوردیش ههروهتر\"".
دووشەممەی ڕابرد وەزارەتی دەرەوەی توركیا دووپاتی كردەوە كە شەممەی دادێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكوەزیرانی توركیا لە شاری ئامهد (دیاربەكر) له باكووری كوردستان پێشوازی لە سهرۆک مەسعوود بارزانی دەكات و پێكەوە كۆ دەبنەوە.
ماوەی چەند ساڵێكە پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی توركیا بەرەو پێشەوە چوونه و بەرژەوەندیی هەردوو لایشی تێدایه.
وەزیری دەرەوەی توركیایش ڕایگەیاند ئەم سەردانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ دیاربەكر گرنگییەكی زۆری هەیە؛ ئێمە باوەڕمان بە حكوومەت و سیاسەتهکهی خۆمان هەیە. ئهو سیاسەتهیشمان بەبێ دڕدۆنگی جێبەجێ دەكەین... ئەم سەردانەیش زۆر گرینگه\"".
سەرۆك بارزانی و ڕهوتی ئاشتی لە توركیادا
سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ شاری ئامهد لە كاتێكدایە حكوومەتی توركیا تەواوی هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی به دیالۆگ و ئاشتی كێشەی كوردی باكووری كوردستان چاره بکات.
لە كۆتاییهکانی مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا سەرۆكوەزیرانی توركیا پاكێجێکی به مەبەستی بەرەوپێشبردنی ڕهوتی دیموكراسی لە وڵاتەكەیدا ڕاگەیاند و بەشێكی زۆر لە ناوەڕۆكی ئەو پریاسکهیه تایبەت بوو بە چارەسەركردنی كێشەی كورد.
لە ساڵانی ڕابردوویشدا ئەنقەرە چەند هەنگاوێکی دیكەی بەو ئاراستەیەدا هەڵگرتووە. حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی لەم سیاسەتەی حكوومەتی توركیا کردووه بۆ ئەوەی به دیالۆگ و ئاشتی كێشەی كوردی وڵاتەكەی چارەسەر بكات.
هەواڵگهی \""خینهوا\""ی چین له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردووەتەوە که سەرۆك بارزانی لە لایەن كوردانی هەرچوار پارچەی كوردستانەوە كەسێكی خۆشەویستە و هەربۆیەش دەتوانێت كاریگەرییهکی گەورەی لەسەر چارەسەرکردنی كێشەی كورد هەبێت. ئیدریس گورسۆی له پسپۆڕانی توركیا، بە \""خینهوا\""ی ڕاگەیاند، حكوومەتی توركیا لەم پێگە بەهێزەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان تێدەگات و هەربۆیەش دەیەوێت سەرۆك بارزانی لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیی وڵاتەكەیدا ڕۆڵێكی یارمەتیدەر و گرینگ بگێڕێت.
عەزیز بارزانی له پسپۆڕانی كورد، ئهویش بهو هەواڵگهیهی ڕاگەیاند حكوومەتی توركیا دەزانێت كە بەبێ یارمەتی و پشتگیریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناتوانێت پرۆسەی ئاشتی بە دواقۆناغی خۆی بگەیێنێت.
هەربۆیەش ئەنقەرە دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەولێر زیاتر پەرە پێ بدات و سوود لەو پەیوەندیانەیش وەربگرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد لە توركیادا به دیالۆگ و دانوستان.
غالب ئینساریۆگلو پەرلەمانتاری كوردی شاری دیاربەكر لەسهر لیستی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا بە \""خینهوا\""ی ڕاگەیاند \""ئەمە یەكەمین سەردانی سەرۆك \'بارزانی\'ـیە بۆ ئامهد وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
بەڕێزیان لە لایەن سەرۆكوەزیرانی توركیاوە پێشوازیی لێ دەكرێت و ئەمەیش ئاماژەیەكی زۆر گرینگە بۆ كوردەكان\"". ڕوونیشی كردەوە كۆبوونەوەكەی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیرانی توركیا لە شاری ئامهد \""پێشكەوتنێكی زۆر گرینگ دەبێت\""."