سیخوڕی ئەمریكا گەیشتە عێراقیش

 سیخوڕی ئەمریكا گەیشتە عێراقیش
ماڵپەری Cryptome تایبەت بە ئاشكراكردنی بەڵگەنامە نهێنییەكان بڵاویكردەوە، لەماوەی مانگی كانونی دووەمی ساڵی 2013، دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا سیخوڕی بەسەر 8 ملیار نامەو پەیوەندی تەلەفۆنی عێراقدا كردووە\".

مالپەڕەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، كۆی پرۆسەكانی سیخوڕیكردن لەو مانگەدا نزیكەی 125 ملیارەو زیاتریش بەسەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بووە.

مالپەڕی (Cryptome) ئاشكرایكردووە، پرۆسەكانی سیخوڕیكردن لەسەر پەیوەندیەكانی عێراق 7.8 ملیارەو، سعودیەش 7.8 ملیارەو، میسر 1.9 ملیارەو، ئوردون 1.6 ملیار سیخوڕی بەسەر نامەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەكانیاندا كراوە.

بەپێی زانیاری ماڵپەڕەكە گەورەترین سیخوڕیكردن لەسەر ئەفغانستان بووە كە بە 21.98 ملیار پەیوەندی تەلەفۆنی سیخوڕیان بەسەرداكراوە، دواتر وڵاتی پاكستان دێت كە 12.76 ملیارە، هیندستانیش 6.28 و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش 1.73 ملیار پەیوەندی و نامە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا سیخوڕیان بەسەردا كراوە.

لای خۆیانەوە دیبلۆماسیەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان رایانگەیاند، سەرەڕای سەركۆنەكردنی ئەم كارەی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، راوێژكاری ئەڵمانیاو سەرۆكی بەرازیل لەكۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتوەكان سەرقاڵی ئامادەكردنی پرۆژە بڕیارێكن تێیدا داوادەكەن كۆتایی بە پرۆسەی سیخوڕیكردن و پێشێلكردنی ژیانی تایبەت بهێنرێت.

دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا (National Security Agency ) كە كورتكراوەكەی (NSA) یە، لە ساڵی 1954 دامەزراوەو تایبەتە بە كۆكردنەوەی زانیاری نێودەوڵەتی، بارەگای سەرەكیشی لە فۆرت میادیە لەویلایەتی ماریلاند.








رووداو "
Top