لە سووریا دەیان چەكداری حیزبوڵڵا كوژران و برینداربوون

 لە سووریا دەیان چەكداری حیزبوڵڵا كوژران و برینداربوون
سوپای ئازادی سووریا بارەگای فەرماندەیی حیزبوڵڵای تەقاندەوە و لە ئەنجامدا دەیان چەكداری ئەو حیزبە كوژران و برینداربوون.

ئەنجوومەنی سەربازی سوپای ئازادی سووریا لە دیمەشق رایگەیاند، كە دەیان چەكداری حیزبوڵڵایان كوشتووە و برینداركردووە لە ئەنجامی تەقاندنەوەی یەكێك لە بارەگاكانیان لە دەوروبەری سەیدە زەینەب لە دیمەشقی پایتەختی سووریا.

لە بەرەی سیدە زەینەب لە گەڕەكەكانی مەشتەل و بەیرەقدار، پێكدادانی تووند روویداوە لەنێوان سوپای ئازادی سووریا و هێزەكانی ئەسەد بە پاڵپشتی حیزبوڵڵای لوبنان و لیوای ئەبو فەزڵ عەباس.

پێشتریش سەرچاوەیەكی سوپای ئازادی سووریا رایگەیاند لە ناوچەی غوتە لە دیمەشق 15 چەكداری حیزبوڵڵا لەلایەن سوپای ئازادی سووریا كوژراون. هەروەها 7 برینداری حیزبوڵڵا بەمەبەستی چارەسەركردن رەوانەی لوبنان كراون.







رووداو
Top