ئۆباما: ئێوەیش جاسووسیتان كردووە، جا وەرن با گفتوگۆ بكەین
نوێترین لێدوان دەربارەی جاسووسیكردنی دەستگای هەواڵگریی ئەمەریكا بەسەر تەلەفونی ژمارەیەك سەرۆكی وڵاتانی هاوپەیمانییەوە، هیی باراك ئۆبامایە و ئێوارەی دوێنێ هەینی گوتی \""ئێوەیش جاسووسیتان كردووە، وەرن با گفتوگۆ بكەین.. هەندێ گۆڕانكاریش دەكەین.\""
هەزاران بەڵگەنامەی نهێنی كە فەرمانبەری پێشووی دەستگای هەواڵگریی ئەمەریكا ئاشكرای كردن، تێیاندا هەیە كە بە شێوەی ڕێكخراو لە لایەن دەستگای هەواڵگرییەوە جاسووسی بەسەر ژمارەیەك وڵاتەوە كراوە كە هاوپەیمانی وڵاتە یەكگرتووەكانیش تێدا هەن و لە پێشیانەوە فەرەنسا و ئەڵمانیا و هەروەها مەكسیك دێن.
بەپێی راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانی هەریەك لە گاردیانی بەریتانیایی، دیر شبیگڵی ئەڵمانیایی و ژمارەیەكی دیكە لە پێگەكانی ئینتەرنێت، ئەمەریكا لە چاودێكریكردنی پێوەندییە تەلەفونییەكان درێخی نەكردووە.
راوێژكاری سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نەتەوەیی، لیزا مۆناكۆ، دوێنێ هەینی بە ڕۆژنامەنوووسانی ڕاگەیاند، سەرۆك ئۆباما فەرمانی داوە بە پرۆگرامی جاسووسیكردندا بچنەوە.
ئەو زیاتر گوتی \""لەگەڵ ڕێزمان بۆ هاوپەیمانانمان لە دەرەوە، ئێمە دەمانەوێت دووپاتی بكەینەوە كە زانیاریی كۆ دەكەینەوە، چونكە ئێویستمان پێیەتی، نەك لەبەر ئەوەی دەتوانین ئەو كارە بكەین.\"""