لە سووریا مەترسی رفاندنی رۆژنامەوانە رۆژئاواییەكان هەیە

 لە سووریا مەترسی رفاندنی رۆژنامەوانە رۆژئاواییەكان هەیە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەو رۆژنامەوانە رۆژئاواییانەی دەیانەوێ بۆ ئامادەكردنی ھەواڵ سەردانی سو‌وریا بكەن ئاگاداركردەوە بۆئەوەی لەكاتی سەردانی سو‌وریا زۆر ھۆشیار بن و ئاگاداری خۆیان بن.

بەپێی راگەیەنراوی باڵێۆزخانەی ئەمریكا لە دیمەشق، مەترسی رفاندن و بەدیلگرتنی رۆژنامەوانانی رۆژئاوا لە سو‌وریا ھەیە، بۆیە دەبێ ئەو رۆژنامەوانانە زۆر ئاگاداری خۆیان بن.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەو زانیارییانە كراوە كە بە دەست باڵێۆزخانەی ئەمریكا گەیشتوون و نووسراوە \"زانیاریمان لەبەردەستە پلان بۆ رفاندنی رۆژنامەوانە رۆژئاواییەكان لە باشوور و ناوەڕاستی سو‌وریا دانراوە، بۆیە دەبێ ئەو رۆژنامەنووسانە ئاگاداربن.\""

لە بەشێكی دیكەی ئەو راگەیەنراوەدا داوا لە ھاووڵاتییانی ئەمریكا لە سو‌وریا كراوە بە زووترین كات لە سو‌وریا بچنە دەرەوە.





رووداو"
Top