پۆلیسى دوبەى ترسناکترین سەرکردەى مافیاى ئیتاڵى دەسگیردەکات

 پۆلیسى دوبەى ترسناکترین سەرکردەى مافیاى ئیتاڵى دەسگیردەکات
لە فرۆکەخانەى دوبەى، هێزەکانى پۆلیس ترسناکترین سەردەستەى باندێکى مافیای ئیتاڵىیان دەسگیرکرد.

بەهۆى تاوانى دزى و دروستکردنى باندى ترسناک و شوشتنەوەى پارە، ئەمدیۆ، کە ناوى لەلیستى داواکراونى نێودەوڵەتیدا هەبوو، لەفرۆکەخانەى دوبەى لەلایەن پۆلیسى ئینتەرپۆل و پۆلیسى دوبەى دەسگیرکرا.

فەریق زاحى خەلفان تەمیم، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی دوبەی گوتى \"پێشتر ئەم کەسە نەهاتووەتە دوبەى، پۆلیسی دوبەی و ئەفسەرانى ئینتەرپۆلیش بەردەوام بەدواى کەسانى داواکراودا دەگەڕێن\"".

فەریق تەمیم بە رۆژنامەى \""بەیان\""ی راگەیاند \""لەسەر داواى پۆلیسى ئینتەرپول، ئەمدیۆ خراوەتە لیستى داواکراوان و دواتر دەسگیرکراوە.

تەمیم گوتیشى \""لەلایەن ئەمینداریەتى گشتى ئینتەرپۆل زانیاریمان پێگەیشت، کە ناوبراو لەرێگاى فرۆکەخانەى دوبەى بەرەو دەرەوە گەشت دەکات\"".

دواى بەدواداچوونێکى وورد، دەرکەوت ئەمدیۆ لەدوورگەى (سیشل)ەو لەوێشەوە بەمەبەستى بینینى ماڵ و مناڵەکەی، کە لەشارى مۆنتیکارلۆى فەرەنسا دەژین، لەرێگاى فرۆکەخانەى دوبەى بەرەو فەرەنسا گەشت دەکات، لەگەڵ دابەزینى لەفرۆکە لەلايەن پۆلیسى ئینتەرپۆل دەسگیرکرا.

ئەمدیۆ سەردەستەى باندی (ندراجیتا)یە لەناوچەى (کالا باریا) لەئیتاڵیا.







رووداو
"
Top