ئۆباما بۆ ژنێکی دووگیان: باشدەبی، من ئەوەتا لێرەم

 ئۆباما بۆ ژنێکی دووگیان: باشدەبی، من ئەوەتا لێرەم
سەرۆکی ئەمریکا ژنێكی دووگیانی گرتەوە كاتێ ئەو ژنە لەماوەی وتارەكەیدا، كە 25 خوولەكی خایاند خەریكبوو لەهۆشخۆی بچێت.

لە كاتێكدا باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خەریكی وتاردان بوو لە باخی كۆشكی سپی، دەربارەی پلانێكی بیمەی تەندروستی، ژنێكی دووگیان لەدواوەی وەستابوو بۆ ئەوەی گوێ لە وتارەكەی بگرێت، بەڵام بەهۆی دووگیانی، ژنەكە کەمێک مابوو لەهۆشخۆی بچێت، كاتێك ئۆباما ئاوڕی دایەوە بۆ ئەوەی بیگرێتەوە، بە ژنەكەی گوت \"باشدەبی من ئەوەتا لێرەم\""، لەهەمان كاتیشدا بە گاڵتەوە گوتی \""ئەو شتانەش روودەدەن كاتێك من زۆر قسە دەكەم\"".

مێردی ژنەكەش گوتی \""دوو جار خەریكبوو بچمە سەر ئەو شوێنە تاوەكو یارمەتی ژنەكەم بدەم، بەڵام دواتر بیرم كردەوە ئەمە چۆن دەردەكەوێت بۆ تیمی پاسەوانانی نهێنی، بۆیە ئێستا تەنها بەوە دڵخۆشم كە خێزانەكەم باشە\"".





رووداو"
Top