ئەردۆغان: حکومەت بڕیار دەدا کێ دەنێرێتە ئیمرالی
رەجەب تەیب ئەدۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی گرووپی پەرلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدان AKP لە پەرلەمانی تورکیا، رایگەیاند \""هیچ کەسێک بۆی نییە بێ بڵێ کێ دەچێتە ئیمرالی و کێ ناچێ، ئەم بڕیارە حکومەت دەیدا، بەهەر هۆکارێک بێت، مەیلی لێبێ کەس نانێرێ، هیچ کەسێک بۆی نییە نەخشە رێگا بۆ ئێمە بکێشێ، هەموو کەسێک سنووری خۆی دەبێ بزانێت و لەچوارچێوەی ئەو سنوورەدا هەر کات دەرفەتی بۆ رەخسا، دەتوانێ سوود لەو دەرفەتە وەربگرێ\"".
ئەردۆغان بە ئاماژەدان بەو بێدەنگییەی بەرامبەر ناڕەزایەتییەکانی بەرامبەر پارتی ئاشتی و دیموکراتی نیشانی داوە، گوتی \""ئەگەر لە هەندێک پرس دا بێدەنگی هەڵدەبژێرین، با هەندێک کەس وەک هەل لێکی نەدەنەوە، ئەو بێدەنگییە تەنیا لەپێناو ئارامی وڵاتەکەمانە\"".
لە 14/10/2013 شاندێکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDP، کە پێکهاتبوو لە پەروین بوڵدان، سەرۆکی گرووپی پەرلەمانتارانی BDP و ئیدریس بالوکەن، پەرلەمانتاری ئەو حیزبە سەردانی دوورگەی ئیمرالیان کرد بۆ دیدەنیی ئۆجەلان، هەرچەندە بڕیاربوو سەڵاحەدین دەمیرتاشیش بچێت، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ناوی دەمیرتاش لەنێو ناوی ئەندامانی شاندەکە لەلایەن وەزارەتی دادی تورکیاوە هێنرایە دەرەوە، بەبیانووی ئەوەی رەخنەی لە حکومەت گرتووە.
رووداو"