لەمەودوا ئیماراتییەکان بێ ڤیزا دەچنە ئەوروپا
لیژنەی ئازادییەكان و داد لە یەكێتی ئەوروپا بە زۆرینەی رەها ناوی ئیماراتی خستە نێو لیستی ئەو وڵاتانەی، كە پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزای شینگڵ نییە بۆ سەفەركردن بۆ وڵاتانی ئەوروپی.
سلێمان مەزروعی، باڵیۆزی ئیمارات لە یەكێتی ئەوروپا پێیوایە ئەو هەنگاوە دەستكەوتێكی دیپلۆماسی گەورەی ئیماراتە و كاریگەری دەكاتە سەر قوڵبوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپادا.
باڵیۆزی ئیمارات، ئاماژە بەوەدەكات \"هەڵوەشانەوەی ڤیزای شینگڵ، ئاسانكاری بۆ خەڵکی ئیمارات دەكات، تاوەكو بە ئازادی و بێگرفت بچنە نێو وڵاتانی ئەوروپا، كە كار بە ڤیزای شینگڵ دەكەن.
ئیمارات دەبێتە یەكەم وڵاتی عەرەبی، كە خەڵکەکەی دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا، گەشت بۆ 28 وڵاتی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا بكەن.
رووداو"