پەیمانگای واشنتۆن: قەرزاوی بووەتە سیمبولی توندوتیژییە تائیفییەکان
دیڤید شینکر، بەڕێوەبەری پرۆگرامی سیاسەتی عەرەبی لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ رۆژهەلاتی ناوەڕاست، پێیوایە بانگخوازی بەناوبانگ یوسف قەرزاوی، کە لە وڵاتی قەتەر دادەنیشێت، هاندەرێکە بۆ پەرەسەندنی ململانێکان، دوای ئەوەی چەند فەتوایەکی دەرکرد، کە پاڵپشتبوون بۆ ململانێکانی نێوان سوننەو شیعە، هەروەها داوای گەڕاندنەوەی سەرۆکی لەکارلادراوی میسر، محەممەد مورسیشی کردبوو.
بەگویرەی گوتەکانی شینکر، قەرزاوی بووەتە سیمبولێک بۆ جەمسەرگیری تائیفی لە ناوچەکەدا.
هەروەها فەتواکانیشی سەبارەت بە لیدانی ئافرەتان و فەتوای بەرامبەر بە شیعەکان و چەند بابەتێکی دیکە، وای لەو کەسایەتیەکرد مشتومڕی زۆری لەبارەوە بکرێت.
رووداو"