جۆن کیری: ئەگەر ئەسەد هەڵبژێردرێتەوە شەڕی سووریا کۆتایی نایەت

 جۆن کیری: ئەگەر ئەسەد هەڵبژێردرێتەوە شەڕی سووریا کۆتایی نایەت
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر لە هەڵبژاردنی سوریا ئەسەد هەڵبژێردرێتەوە، شەڕی سووریا کۆتایی نایەت.

جۆن كيری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە پاریس، رایگەیاند \"لە حاڵێکدا ئەگەر ئەسەد لە هەڵبژاردنی داهاتووی 2014ی سووریا هەڵبژێردرێتەوە شەڕ لە سووریا کۆتایی نایەت و بە دڵنیاییەوە بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی کێشە دروست دەکاتەوە\"".

هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی \""مانەوەی ئەسەد تاوەکو ئێستا بەهۆی پاڵپشتی ئێران و حزبوڵڵاوەیە، ئەگەر کێشەی سوریا چارەسەریش نەکرێت، کارەساتێکی گەورەی سیاسی بەدوای خۆیدا دادێنێت\"".

سەبارە ت بە بەستنی کۆنگرەی جنێف 2 ، جۆن کیری گوتی \""ئەستەمە وادەی بەستنی کۆنگرەکە دەستنیشان بکرێت، لە کۆنگرەی جنێف 1 لەسەر پێکهێنانی حکومەتی ئینتیقالی رێککەوتبووین، لە جنێف 2 دا، دەبێت ئەوەی پێشتر لەسەری رێککەوتبووین جێبەجێبکرێت\"".

جەختیشی لەوە کردەوە \""هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە سووریا روونادات، چارەسەری سەربازیش بۆ کێشەی سووریا نییە، ئێمە تەنیا پشتیوانی ئۆپۆزیسیۆنی میانڕەو دەکەین\"".






رووداو"
Top