ماوەی سەربازی لە تورکیا کەمکرایەوە

 ماوەی سەربازی لە تورکیا کەمکرایەوە
جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند، لە ساڵی نوێوە، ماوەی سەربازی لە تورکیا لە ١٥ مانگەوە کەمدەکرێتەوە بۆ ١٢ مانگ.

بولەند ئارنچ، جێگری سەرۆک وەزیران و گوتەبێژی حکومەتی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی، \"کەمکردنەوەی ماوەی سەربازی لە ئەنجومەنی وەزیراندا بەچڕی باسی لێکراوە، وەزارەتی بەرگریی میللی و سەرۆکایەتیی سوپاسالار پێداویستییەکانی خۆیان لەو رووەوە خستەڕوو و پێیان باشبوو، بڕیاری کەمکردنەوەی ماوەی سەربازی بۆ ١٢ مانگ لە مانگی ئاداری ٢٠١٤وە جێبەجێ بکرێ، بەڵام دوای راوێژ و تاووتوێکردنی بابەتەکە ھەمووان ئیمزایان لەسەر ئەوە کرد، کە لە سەرەتای ساڵی داھاتووەوە ئەو بڕیارە بچێتە واری جێبەجێکردنەوە.\""

واتە ئەم بڕیارە بۆ ئەوانەیە لە ساڵی تازەوە دەچنە خزمەتی سەربازی. ھەروەھا ئەوانەش، کە لە دوای ١/١ەوە ١٢ مانگ تەواو دەکەن ئیتر پێویست ناکا ١٥ مانگ سەربازی بکەن.

بڕیاری کەمکردنەوەی ماوەی سەربازی لە ساڵی ٢٠٠٣دا خرابوویە بەردەستی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەوکات لە ١٨ مانگەوە کەمکرایەوە بۆ ١٥ مانگ، ئێستا دوای ١٠ ساڵ دیسان بۆ ١٢ مانگ کەمکرایەوە.









رووداو"
Top