ڕۆژنامەی نەهار-ی جەزایری: قەزافی نەكوژراوە
پاسەوانە تایبەتەكەی قەزافی كە ناوی جەمیلە مەحموودە، جەخت دەكاتەوە لەوەی ئەو كەسەی بە ئاماژەی بەرهەڵستكارانی قەزافی لە لایەن ناتۆوە كوژرا، بەرلەوەی هیچ كەسێك بگاتە شوێنەكە و بیبینێت گوازتراوەتەوە، \""بەڵگەی تەواوم لایە كە وێنەكان ڕاست نین.\""
ئەمە لە كاتێكدایە سەفییە فەركیش كە 7 منداڵی لە قەزافی هەیە و ئێستا لە جەزایر دەژی، داوای كردووە ڕاستیی كوشتنی مێردەكەی بە دەستی تاوانباران و شوێنی ناشتنەكەی ئاشكرا بكرێت. ئەو داوایەی بێوەژنەكەی قەزافی لە دەنگی ڕووسیا بڵاو كراوەتەوە.
جەمیلە هەروەها دۆخی ڕۆژانی كۆتایی قەزافی ئلشكرا دەكات و دەڵێتـ شەرمی كردووە لەبەردەم ئەودا باسی هەر شتێ بكات كە پێوەندی بە جەنگەوە هەبێت، چونكە ئەو(قەزافی) بڕوای تەواو و ڕەهای بە سەركەوتن هەبوو، لە وتارەكەی 22ـی نۆڤەمبەری 2011ـیشەوە پێشنیازی شەهیدبوونی كرد و گوتی \""من پڕۆژەی شەهیدم.\""
جەمیلە مەحموودی هاوكات دەڵێت: \""من بە ئازایەتیی قەزافی دەزانم و بۆ هەمووان جەخت دەكەمەوە كە ئەوەی لە شاشەی تەلەڤزیۆنەكان دەركەوت، قەزافی نەبوو؛ باشە ئەگەر قەزافی بوو ئەی كوا تەرمەكەی؟."