ئۆباما بە پێشێلكردنی ئازادیی رادەربڕین تۆمەتبار دەكرێت
گاری برۆیت، سەرۆكی ئاژانسەكە گوتی \"دانانی چاودێریی لەسەر تەلەفۆنی تایبەتی پەیامنێرانی ئاژانسەكەی یەكێكە لە گەورەترین پێشێلكارییەكان\"".
لەمیانی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ كۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی وڵاتانی ئەمریكا (سیب) برۆیت دووپاتیكردەوە \""ئیدارەی ئۆباما سەرچاوەی زانیارییەكانی بەشێوەیەك ئاشكراكردووە كە پێشتر هیچ حكومەتێك نەیكردووە\"".
برۆیت هەندێ كردەوەی ئیدارەی ئەمریكا بە كردەوەی هەندێ رێكخراوی سەركوتكەر چواند. گوتیشی \""زۆر هۆشیاربن لە حكومەتێك كە زۆر حەزی بەكاری نهێنی بێت\"".
ئاژانسی (Associated Press)، ئاژانسێكی ئەمریكییە و ساڵی 1848 دامەزراوەو هەواڵەكانی بەسەر 155 رۆژنامە دابەش دەكات.
بۆ ئەوەی سەرچاوەی هەواڵەكانی لە ئەوروپاش هەبێت خاڵێكی گەیشتنی لە هلفكس دامەزراند، كە دەكەوێتە نێوان ئەوروپا و ئەمریكا، بە شەش زمانی جیاواز هەواڵەكانی بڵاودەكاتەوە.
رووداو
"