دادگاییكردنی موبارەك بەنهێنی ئەنجامدرا

 دادگاییكردنی موبارەك بەنهێنی ئەنجامدرا
ئەمڕۆ شەممە 19/10/2013 بەشێوەیەكی نهێنی دادگاییكردنی حوسنی موبارەك، سەرۆكی پێشووتری كۆماری میسرو حەبیب عادلی، وەزیری پێشووتری ناوخۆ و شەش لەیاریدەدەرانی بەڕێوەچوو.

پرۆسەی دادگاییكردنەكە لە رێوشوێنێكی ئەمنیی تو‌وندا لە دادگای تاوانەكانی میسر بە نهێنی و دوور لە چاوی میدیاكان بەڕێوەچوو.

ئەوان بە كوشتنی خۆپێشاندەرانی مەدەنی لەكاتی بەرپابوونی شۆڕشی 25ی یەنایەر و زیانگەیاندن بە داهاتی گشتی لەرێگای هەناردەكردنی گازی سر‌ووشتی بۆ ئیسرائیل تۆمەتباركراون.

دادگاییكردنی ئەمڕۆ بەنهێنی ئەنجامدرا، هەندێك سەرچاوە باس لەوە دەكەن كە بڕیارە دانیشتنەكان لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو بە ئاشكرا ئەنجامبدرێت هەندێكی دیكەش دەڵێن هەر بەنهێنی ئەنجام دەدرێن.

دادگاییەكەی ئەمڕۆ حەوتەمین دانیشتنی دادگاییكردنی موبارەك و كەسە نزیكەكانیەتی كە پێشتر دادگای تاوانەكانی قاهیرە لە 14ی مانگی رابردوو دوایخستبوو.






رووداو
Top