ھەکاری .. ٤٠ تۆن کانزای ژێرزەوی

 ھەکاری .. ٤٠ تۆن کانزای ژێرزەوی
لە شاری هەکاریی باکووری کوردستان رێژەیەکی زۆری کانزای بەنرخ دۆزرایەوە و لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانکۆی هەکاریش رێژەی کانزاکان بە ٤٠ ملیۆن تۆن دەخەمڵێنێت.

ھەکاری کە بە یەکێ لە ھەژارترین پارێزگاکانی تورکیا دەناسرێت چیتر ئەو نازناوە هەڵناگرێت، چونکە دەرکەوت رێژەیەکی زۆر کانزای بەنرخ لەژێر خاکەکەیدایە.

بەشی ئەندازیاریی زانکۆی ھەکاری لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر خاکی هەکاری ئەنجامداو بۆیان دەرکەوت ئەو ناوچەیە کانزای بە نرخی تێدایە.

سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی لە(زانکۆی ھەکاری) د. محەمەد نوری بودور بە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی راگەیاند پێشتر ھەکاریمان وەک ناوچەیەکی ھەژار دەناسی بەڵام دوای لێکۆڵینەوەکان بە یارمەتی زانکۆی ئیستەنبوڵ بۆمان دەرکەوت کە ئەو ناوچەیە بەردی کانزایی بە نرخی تێدایە و دەتوانی خەڵکی ئەو ناوچەیە لە ھەژاری رزگار بکات.

زانکۆی هەکاری لە لێکۆڵینەوەکەیدا دەریخستووە کە کانزاکانی ژێرخاکی هەکاری بریتییە لە کانزای کروم، قورقوشم، زینک و مس و بە گشتی ٤٠ ملیۆن تۆن دەبێ.

سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی لەزانکۆی ھەکاری روونکردنەوەیدا ئەگەر زینک و قورقوشمی ناوچەکە بەخامی ھەناردەی دەرەوەی بکرێ، زیانێکی زۆر دەدا لەئابووریی تورکیا و رایگەیاند: ئێستا دوو وێستگە بە توانای ٤٠ تا ٨٠ ملیۆن تەن کانزا دادەمەزرێنرێ بۆ وەبەرھێنان لەناوچەکەدا \"دوای رێکخستنی وێستگەی پاککەرەوە و وەبەرھێنان و جێگر بوونی ھەمیشەیی ئێمە، ئەو شوێنە دەکەینە ناوەندی دەرھێنانی کانزای زینک و قورقوشم لە تورکیا\"".






رووداو"
Top