یونامی: 6 ملیۆن كەس لە عێراق لە رەوشێكی خراپی هەژاری ژیان بەسەر دەبن

 یونامی: 6 ملیۆن كەس لە عێراق لە رەوشێكی خراپی هەژاری ژیان بەسەر دەبن
تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە، كە هێشتا نزیكەی 6 ملیۆن عێراقی لە ژێر باری هەژاریدا ژیان بەسەر دەبن لە كاتێكدا وڵاتی عێراق بودجەی ساڵانەی لە سەد ملیار دۆلار تێپەری كردووە.

هەر لە راپۆرتەكەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، كە نەتەوە یەكگرتووەكان زیاتر جەخت لە سەر گرنگی رەخساندنی كار بۆ لە ناوبردنی هەژاری لە عێراق دەكاتەوە و بۆیە تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق كردووە كە هەلی كار لە چوارچێوەی بەرنامەی گەشەپێدان كە هەموو تاكەكانی عێراق دەگرێتەوە برەخسێنێت و هەر لە بەشێكی راپۆرتەكەدا تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان تیكشی خستووەتە سەر ئەوەی لە كاتێكدا عێراق بە دووەم وڵاتی گەورە لە رووی وەبەرهێنانی سەرچاوەكانی پترۆڵ دادەنرێت چون دەبێت لە كۆی 33 ملیۆن كەس لە عێراق شەش ملیۆن كەس لە رەوشێكی خراپی هەژاری ژیان بەسەر بەرن.
Top