هندستان..خواردنەوەی جۆرێك كحول 32 كەس دەكوژێت
پۆلیسی ئادەمپور لە ناوچەی ئوتاری هیندستان رایگەیاند، بەهۆی ژەهراویبوونەوە ژمارەیەك كڕیار گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و 32 كەس لەوانە گیانیان لەدەست داوەو 50 كەسی دیكەش لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ كراوەو چەند كەسێكی دیكەش بیناییان لەدەست داوە.
پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، كە زۆربەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەست داوە كرێكارن و خەڵكی كەم دەرامەتن.
راشیگەیاندووە كوڕی فرۆشیارەكە گیانی لەدەست داوەو جگە لە خاوەنی دوكانەكە، چەند پۆلیسێكیش دەستگیركراون، چونكە فرۆشتنی ئەم خواردنەوەیە قەدەخەیە و پێدەچێت فرۆشیارەكە لەگەڵ ئەو پۆلیسانە رێككەوتبێت.
رووداو