محەمەد جەواد زەریف: ئیسرائیل هەوڵی شكستهێنانی دانوستانەكانی ئەتۆمی دەدات

 محەمەد جەواد زەریف: ئیسرائیل هەوڵی شكستهێنانی دانوستانەكانی ئەتۆمی دەدات
دوای ئەوەی دوێنێ لە ژنێف شاندی دانوستانی ئەتۆمی ئێران و ولاتە زڵهێزەكان كە بە گروپی 5+1 ناسراوە لە خولێكی نوێی دانوستانەكانی تایبەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران كۆبوونەوە و گەیشتنە ژمارەیەك رێككەوتنی سەرەتایی كە بۆوە هۆی خۆشحاڵی و گەشبینی وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمەریكا بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران؛ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل جەختیكردەوە كە پێویستە سزا سەپێندراوەكانی سەر ئێران توندتر بكرێن.

لە كاردانەوەیەكیشدا وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند كە ئیسرائیل هەوڵی سەرنەگرتنی دانوستانەكانی ئەتۆمیی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەدات.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران روونیكردەوە كە ئیسرائیل بەو هەوڵانەی ئەوە دەسەڵمێنێت كە بێ ئۆمێد بۆوە لە دانوستانەكان و وڵاتێكی شەرخوازە و لە ئاشتی تێناگات.
Top