ئازادكردنی 4 زیندانی سیاسیی كورد و توركمان لە ئێران
لەوبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە بەبۆنەی جەژنی قوربانی 4 لە زیندانی سیاسی كورد و توركمان ئازادكران و لەلایەن خۆشیەوە نوێنەری رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە لێدوانێكدا بۆ دەویچە وێلە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و بە هەنگاوێكی ئیجابی وەسفكرد.
هەروەها سەرچاوەكان بڵاویانكردەوە كە هەر بە بۆنەی جەژنی قوربان ئارەش سەقەر ئەندامی باڵای هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی میر حوسێن موسەوی سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیش ئازادكراوە كە ماوەی 4 ساڵە زیندانی كراوە.