وەزیری ناوخۆی تورکیا: نابێ دەستێکت بە تفەنگەوە بێ و بە دەستەکەی دیکەت بڵێی دیموکراسیم دەوێ

وەزیری ناوخۆی تورکیا: نابێ دەستێکت بە تفەنگەوە بێ و بە دەستەکەی دیکەت بڵێی دیموکراسیم دەوێ
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، کەسانێک ھەن دەیانەوێ شکست بە پرۆسەی ئاشتی ببەن. هاوكات گوتی ئەوانەی دەیانەوێ سیاسەت بکەن با بێن سیاسەتی ئاسایی بکەن، نابێ دەستێکت بە تفەنگەوە بێ و بە دەستەکەی دیکەت بڵێی دیموکراسیم دەوێ.

وەزیری ناوخۆی تورکیا، موعەممەر گولەر، لە کاتی بەسەرکردنەوەی ناوچە جیاوازەکان لە سنووری پارێزگای ماردین و، کردنەوەی بارەگای تازەی پارتی داد و گەشەپێدان لە شاری قزڵتەپە باسی پرۆسەی ئاشتی کرد و گوتی: \"ئەو شتانەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر کەس نەیدەتوانی بیخاتە خەیاڵییەوە، ئێستا کردوومانەتە راستی، ئەویش لە سای پرۆسەی چارەسەر و ئاشتییەوە بووە. ئیتر فرمێسکی دایکان راگیراوە و ئاشتی و ئارامی جێی شەڕ و نەھامەتی گرتووەتەوە\"".

وەزیری ناوخۆی تورکیا هاوكات رەخنەی گرت لەو لایەنانەی ھەوڵی دروستکردنی کۆسپ دەدەن لەبەردەم پرۆسەی ئاشتی و چارەسەر لە تورکیادا. گولەر گوتی \""کەسانێک ھەن دەیانەوێ شکستی ئەم پرۆسەیە ببینن، ئێمە خۆڕاگرین وەکو باوکێکی دڵۆڤان کاری دەوڵەت داری دەکەین. ئەوانەی کە دەیانەوێ سیاسەت بکەن با بێن سیاسەتی ئاسایی بکەن، نابێ دەستێکت بە تفەنگەوە بێ و بەدەستەکەی دیکەت بڵێی دیموکراسیم دەوێ، رەوشەکە وا دەخوازێ دەستی ھەموومان لەسەر دیموکراسی بێ و دەست لەچەک بەردەین لەپێناوی ئاشتیدا\"".

ئانادۆڵ "
Top