دۆستانی سووریا لە لەندەن کۆ دەبنەوە

دۆستانی سووریا لە لەندەن کۆ دەبنەوە
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ویلیم ھێگ ڕایگەیاند، رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە، وەزیرانی دەرەوەی 11 وڵاتە سەرەكییەكە لە كۆمەڵەی دۆستانی سووریا، لە لەندەن كۆ دەبنەوە.

ھێگ ھەروەھا ئاماژەی دا، بە گوێرەی رێنمایی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ھەوڵ دەدەن بە خێرایی ھەموو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ پێکھێنانی حکوومەتێکی کاتی لە سووریا کۆ بکەنەوە.

ھێگ وەبیری هێنایەوە كە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری 2018ـی لە مانگی ڕابردوودا پەسند كرد كە بە كردەییكردنی بەیاننامەكەی ژنێفە و پێوەستە بە پێكهێنانی حكوومەتێكی ڕاگوزەری بنكەفراوان كە لە كەسایەتییەكانی حكوومەتی ئێستا و ئۆپۆزسیۆن و لایەنی دیكە پێك بهێنرێت.
Top