سوپای ئەمریکا بەرگی سەربازی پیاوی ئاسنین دروستدەکات

 سوپای ئەمریکا بەرگی سەربازی پیاوی ئاسنین دروستدەکات
سوپای ئەمریکا کار لەسەر دروستکردنی جۆرە جلێکی سەربازی زیرەک دەکات، کە نوێترین تەکنەلۆژیای تێدا بەکاردەهێنێت، بۆ ئەوەی لەماوەی 3 ساڵی داهاتوو سەربازانی سوپاکە لە مەیدانەکانی جەنگ لەبەری بکەن.

بۆ ئەو مەبەستە سوپای ئەمریکا داوای لە دامەزراوە تەکنەلۆژییەکان کردووە، هاریکاری بکەن لە دروستکردنی ئەو جلەی کە بە بەرگی پیاوی ئاسنین ناسراوە و چەند نموونەیەکی پەیکەری دەرەوەی جلەکانیشی تاقیکردووەتەوە، بەجۆرێک رێگە لە هەڵگرتنی کەرەستە سەربازییەکانیان نەگرێت.

ئەو بەرگە سەربازییە زیرەکە کە بەتالوس ناونراوە، کورتکراوەی دەستەواژەی بەرگی هێرشی تاکتیکییە و سوپای ئەمریکا پێیوایە دەبێت بەتۆڕێکی گەیاندنی فراوان ببەسترێتەوە، وەک چۆن دووربینە زیرەکەکان بە گوگڵ بەستراونەتەوە.

بەرگە سەربازییەکەی داهاتووی سوپای ئەمریکا، ئامێری زیرەکی پێوانەی گەرمی لەش و لێدانی دڵ و رێژەی ئاو لە لەش دیاریدەکات، جومگەی قۆڵەکانیشی پاوەری هایدرۆلیکی پێوە دەبەسترێت بۆ ئاسان جوڵە کردن.

کۆڵۆنیل کارل بورجستەر، راوێژکاری توێژینەوە و پێشخستنی کاروباری ئەندازەیی لە سوپای ئەمریکا، رایگەیاند:\"ئەو بەرگە سەربازییە لە سیستەمێکی تەواو پێکهاتووە، کە گوللەبەندە و چاودێری تەندروستی سەربازەکە دەکات لە رووی تەندروستی و چەکیشی پێوە بەستراوەتەوە\"".

بەرگە سەربازییەکە بە تەنیا لایەنێک دروستی ناکات، بەڵکو چەند دامەزراوەیەکی تەکنەلۆژیا و پیشەسازی بە هەماهەنگی دروستی دەکەن، لەوانە زانایانی پەیمانگای تەکنەلۆژیای ماسا شوسیتس، تیمی ئەو پەیمانگایە کار لەسەر ماددەیەکی شل دەکات بۆ ئەوی لەکاتی بەرکەوتنی موگناتیسی، یان تەزووی کارەبا، ببێتە مادەیەکی رەق و پتەو.

پروفیسۆرێکی پەیمانگای غاریپ ماكینلی، دەڵێت:\""ئەو بەرگە سەربازییە وەک ئەو بەرگە وایە کە لە فیلمەکانی هۆلیۆد دەیانبینین و لە شێوەی پیاوی ئاسنین دەردەکەون، دروست وەک ئەو بەرگەی سیگۆرنی وێفەر لە فیلمی بوونەوەرە نامۆکان کردوویەتییە بەری.





رووداو"
Top