سەرۆك وهزیرانی لیبیا رفێندرا
لەمبارەیەوە گوتەبێژی حكومەتی لیبیا محەمەد كابر رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە 10ی تشرینی یەكەم، چەند كەسێكی نەناسراو لە هۆتێلێكی پایتەخت بە زۆر سەرۆك وهزیرانی لیبیایان رفاندووە و بۆ شوێنێكی نادیار گواستوویانەوە.
محەمەد كابر گوتی: بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو رووداوە ئەنجوومەنی وەزیرانی لیبیا بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆك دەستی بە كۆبوونەوە كردووە.
كابر لێدوانەكانی داواكاری گشتی لیبیا عەبدولقادر رێدوانی رەتكردەوە و گوتی: عەبدولقادر رێدوان دەڵێت: سەرۆك وهزیرانی لیبیا بە هۆی گەندەڵی و چەندین تاوانی دیكە لە بواری ئەمنیدا دەستگیركراوە، ئەو لێدوانانە دوورن لە راستی و هیچ بنەمایەكیان نییە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێرانی لیبیا رایگەیاند: سەرۆك وهزیرانی لیبیا بە هۆی گەندەڵییەوە دەستگیر كراوە و لە بەرامبەریشدا سەرۆكی داواكاری گشتی لیبیا دەنگۆی دەركردنی بڕیاری دەستگیركردنی سەرۆك وهزیرانی لیبیای لە لایەن سەرۆكایەتی داواكاری گشتییەوە رەتكردەوە.
دەنگۆی ئەو هەیە كە رەفاندنی سەرۆك وزیرانی لیبیا وەڵام دانەوەی گروپی ئەبو ئەنەس ئەللیبی سەر بە ئەلقاعیدە بێت لە بەرانبەر دەستگیركردنی نەزیح عەبدولحەمید ئەلراقی.
هێشتا هیچ گروپێك بەرپرسیاریەتی ئەو رووداوە بە ئەستۆ نەگرتووە.