بەهۆی هەبوونی موبایل ئافرەتێكی پاكستانی بەردباران كرا
ئەندامانی هۆزی ئەو ئافرەتە لەو باوەرەدان كە بوونی موبایل بۆ ئافرەت؛ خیانەتێكی گەورەیە و تاوانبارەكەش شایەنی مردنە.
ئەم بەردبارانە لە رۆژی 11ی ئەیلول ئەنجامدراوە و ئەو ئافرەتە بە بڕیاری دادگای جێنشین لە گوندەكەدا تاوانباركراوە و بڕیارەكەش بەسەردا جێبەجێكراوە.
هەروەها سەرچاوەكانی ئاگادار رایانگەیاند كە نەیانهێشتووە كەسوكاری ئەو ئافرەتە بەشداری لە رێوڕەسمی بەخاك سپاردنیدا بكەن.