رۆژی دادگاییكردنی محەممەد مورسی دیاریكرا

 رۆژی دادگاییكردنی محەممەد مورسی دیاریكرا
دادوەرێكی میسری رایگەیاند بڕیارە 4ی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی محەممەد مورسی، سەرۆكی لەكارلابراوی میسر بەڕێوەبچێ.

نەبیل سەڵیب، كە دادوەرێكی میسرییە رایگەیاند:\"دادگایەكی وڵاتی میسر 4ی مانگی تشرینی دووەمی داهاتووی بۆ بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی محەممەد مورسی، سەرۆكی لەكارلابراوی میسردیاریكردووە، ئەویش بە تۆمەتی هاندان بۆ كوشتنی خۆپێشاندەران لە پێش كۆشكی ئیتحادییەی سەرۆكایەتی كۆماری میسر\"".

گوتیشی \""هاوكات دادگا بڕیاریدا چەند سەركردەیەكی (ئیخوان موسلمین) بە هەمان تۆمەت و لە هەمان رێكەوت دادگایی بكات\"".

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ وەزارەتی هاوكاری كۆمەڵایەتی میسر جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەخەكردنی كۆمەڵەی (ئیخوان موسلمین)ی راگەیاند.

محەممەد مورسی، سەرۆكی لەكارلابراوی میسر لە 3ی مانگی تەمموزی رابردوو لەلایەن سوپای وڵاتەكەی و هاوكات لەگەڵ ناڕەزاییەكی جەماوەری لەدژی، لەكارلابراو چەند تۆمەتێكی ئاراستەكراوە.





رووداو"
Top