داودئۆغڵو: لە دژی ئۆتۆنۆمی نین بۆ رۆژئاوای كوردستان
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە كۆبوونەوەكەوە گەیشتوونەتە دەستی (رووداو) داود ئۆغڵو بە شاندەكەی راگەیاندووە كە ئەوان لە دژی ئۆتۆنۆمی نین بۆ رۆژئاوای كوردستان.
لەبارەی كردنەوەی خاڵە سنوورییەكانی نێوان رۆژئاوای كوردستان و توركیا، داود ئۆغڵو رایگەیاندووە، كە بە هۆكاری ئەمنی ناتوانن دەروازەی سنووریی نێوان توركیا و سەرێكانی بكەنەوە، بەڵام ئامادەییان تێدا هەیە دەرگای سنووری كۆبانی بكەنەوە.
دوێنێ سێشەممە 8/10/2013 شاندەكە لەگەڵ راوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی توركیا و باڵیۆزی پێشووی توركیا لە شام كۆبوونەوە.
رووداو