جۆن كێری: ئۆپەراسیۆنەكانی لیبیا و سۆماڵ پەیامێكە بۆ تیرۆریستان
لەوبارەیەوە جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی ئابوریی ئاسیای رۆژهەڵات سەردانی وڵاتی ئیندونیزیای كرد رایگەیاند كە ئۆپەراسیۆنەكانی هێزە تایبەتەكانی ئەمەریكا لە لیبیا و سۆمال پەیامێكە بۆ تیرۆریستان.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆریست و گروپە چەكدارە توندڕەوەكان.
جێی باسە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكەی هێزە تایبەتەكانی ئەمەریكادا توانراوە یەكێك لە سەركردەكانی گروپە تیرۆریستەكان دەستگیر بكات كە پێشتر لە كینیا و تەنزانیا هێرشی كردبووە سەر باڵیوزخانەكانی ئەمەریكا لەو ولاتانە.