بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراوانی میسر بۆ 51 كەس و بریندار 268

بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراوانی میسر بۆ 51 كەس و بریندار 268
7ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- دوای ئەوەی دوێنێ لایەنگرانی ئیخوان موسلیمین لە میسر بۆ پشتگیریكردن لە خۆپیشاندانەكان و هەروەها لە دژی سوپای میسر رژانە سەر شەقامەكان و دواتریش لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی میسر پێكهەڵپژارن و توندوتیژیی روویدا ژمارەیەك كەس كوژران و برینداربوون.

سەرچاوەكاتی هەواڵ بڵاویان كردەوە كە خۆپیشاندان لە پارێزگاكانی قاهیرە و ئەسكەندەریە، فەیوم، بەنی سوەیف، مینا، كەفەر شێخ، باكووری سینا و ئەسیوتیش بەڕێوەچوون.

بەپێی سەرچاوەكان لە ئەنجامی توندوتیژییەكانی نێوان خۆپیشاندران و سوپای میسر بیست و 51 كەس كوژران و 268 كەسی دیكەش لە هەردوولا برینداربوون.
Top