بەشار ئەسەد: دژی فیدراڵییەت نین بۆ كورد

بەشار ئەسەد: دژی فیدراڵییەت نین بۆ كورد
7ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد رایگەیاند كە رژێمی سوریا ئامادەیە لە گەڵ كورددا دەست بە گفتوگۆ سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێكردنی سیستەمێكی فیدراڵی لە سوریا بكات.

لەمبارەیەوە كەناڵی حەلق تیڤی توركی بڵاویكردەوە كە سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد لە میانی چاوپێكەوتنێكی خۆیدا لە گەڵ پەیامنێری كەناڵی ناوبراو رایگەیاندووە كە لە كاتی دەستپێكردنی راپەرینی 12ی ئاداری ساڵی 2004 نیشتمانپەروەری كورد بۆ سوریا سەلمێندراوە بۆیە بە هیچ شێوەیەك شك و گۆمانی لە سەر دڵسوزی كورد بۆ سوریا نییە.

بەشار ئەسەد لە بەشێكی دیمانەكەدا رایگەیاندووە كە ئامادەیە بۆ شەڕی دژە تیرۆر هاوكاری گەلی كورد و پێكهاتەكانی دیكەی سوریا بكات.

ئەسەد جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە پێشتر شك و گۆمانی بەشێك لە بەرپرسانی سوریا لە سەر نیشتمانپەروەری و دڵسۆزی كورد بۆ سوریا هەبووە بەڵام ئەو شك و گومانە لە دوای راپەرینی ساڵی 2004وە بە گشتی سڕاوەتەوە و بەرپرسانی سوریا متمانەی بەهێزیان بە كورد هەیە، بۆیە ئامادەن لەگەڵ كورددا دەست بە گفتوگۆ كردن لە سەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی سیستەمێكی فیدراڵی بۆ سوریا بكەن.
Top