ڕێكخراوی ئەلقاعیدە دەیــــەوێت ناوچە سنـورییەكانی سووریا و توركیا و عێراق بگرێته دهست
دانیشتووانی ئەو ناوچانەی سوریا ڕایانگەیاند ڕێكخراوی ئەلقاعیدە بە شێوەیەكی زۆر توند مامەڵە دەكات و هەر لەو ڕێگایشهوه خەڵكی ناچار دەكات ماڵ و حاڵی خۆی بە جێ بهێڵێت.
(چارلس لیستەر) پسپۆڕێكی بواری تیرۆریزمە و دەڵێت \"ڕێكخراوه تیرۆریستییهکهی ئەلقاعیدە تەواوی هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ داگیرکردنی باكوور و خۆرهەڵاتی سووریا..
ئەم ستراتیژیەتە یارمەتیی ئەلقاعیدە دەدات بۆ ئەوەی ناوچە سنوورییەكانی عێراق و توركیا بهرزهفت بكات.
ئەو كاتەش جیهادییەكان لە سەرانسەری جیهانەوە دێن و لە ڕێی خاكی توركیا و عێراقەوە دەچنە ناو سووریاوە و دەبنە ئەندامی ئەلقاعیدە. لەوەش زیاتر، ئەم ستراتیژیەتە یارمەتیی ئەلقاعیدە دەدات بۆ ئەوەی سەرچاوەی داهات و یارمەتی داراییی دەست بكەوێت\"".
(هاڤیدار) ڕۆژنامەنوسێكی كوردە و پێی وایە ڕێكخراوی ئەلقاعیدە دەیەوێت دەوڵەتێكی ئیسلامی دابمەزرێنێت. ئەو ڕۆژنامەنووسە هەروەها دەڵێت \""ئەلقاعیدە نایەوێت هیچ گرووپێكی دیكە چەك یان دەسەڵاتی هەبێت.
ئەلقاعیدە پلانی ئەوەی هەیە دەوڵەتێكی ئیسلامی دابمەزرێنێت كە ناوچەكانی باكووری سوریا و چەند ناوچەیەكی عێراق لە خۆی بگرێت\"".
چالاكوانێكی دیكەی سووریا دەڵێت لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا پێگەی ئەلقاعیدە لە سووریادا زۆر بەهێز بووە. ئەو چالاكوانە باس لەوە دەكات كە ئەگەر ئێستا كەسێك بیەوێت خاكی سووریا بە جێ بهێڵێت ئەوا ئەستەمە بتوانێت مهگهر ئهوهی بە خاڵێكی پشكنینی ئەلقاعیدەدا تێپەڕێت.
ژمارەیەكی زۆر گرووپی جیهادی لە ناو سووریادا دژ بە ڕژێمهکهی (بەشار ئەسەد) شەڕ دەكەن، لەوانەش گرووپی \""لیوا تەوحید\"" و \""جەیش ئیسلام\"" و \""ئەحراری شام\"". بەهێزبوونی پێگەی ئەلقاعیدە و جیهادییەكانیش لە سووریا ڕۆژئاوای نیگهران كردووە.
"