سوپای میسر لە ئینزارە... خۆپێشاندان دژ بە سوپا بەرپا ببێت سزای توندی بەدوادا دێت

سوپای میسر لە ئینزارە... خۆپێشاندان دژ بە سوپا بەرپا ببێت سزای توندی بەدوادا دێت
6ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- دەستەڵاتدارانی میسر لە ئەگەری هەر خۆپێشاندانێك كە لە یادی جەنگكی ئۆكتۆبەری 40 ساڵ لەمەوبەری نێوان عەرەب و ئیسرایلییەكان، دژ بە سوپای وڵاتەكە ئەنجام بدرێت ئەوا سزای توندی بەدوادا دێت.
ڕاوێژكاری مێدیایی سەرۆكی كاتیی میسر، ئەحمەد ئەلمەسلەمانی، خۆپێشاندەرانی یەكشەممە بە پشتیوانیكاری ئامانجی دوژمنكارانەی وڵاتانی بیانی ناو دەبات.
پێشتریش هاوپەیمانیی نیشتیمانی بۆ پشتیوانی لە شەرعیەت و رەتكردنەوە ی كودەتا، داوای لە میسرییەكان كرد لە ساڵیادی جەنگی عەرەب و ئیسرایل كە لە 6ـی تشرینی یەكەمی 1973ـدا بەرپا بوو، بڕژێنە سەر شەقام و گۆڕەپانەكان.
ئەندامانی هاوپەیمانیی نیشتیمانی بۆ پشتیوانی لە شەرعیەت و رەتكردنەوە ی كودەتا، كە زۆرینەیان لە ئیسلامی و ئیخوان موسلیمینەكانن و لایەنگری مورسین، ڕۆڵی سوا لە ژیانی سیاسیی میسردا ڕەت دەكەنەوە. هاوپەیمانەتی هاوكات بەرپرسارەتی ئەوەی كە لە ئێستادا لە میسر ڕوو دەدات بە دەستدرێژی بۆ سەر شەرعییەت و دیموكراتییەت وەسف دەكات.
ئەو ڕاوێژكارەی سەرۆكی كاتیی میسر، ڕوونی دەكاتەوە كە خۆپێشاندەرانی دژ بە سوپا لە 40ـەمین ساڵیادی شەڕی ئیسرایل و عەرەب، بەدیهێنەری خواستی بەكرێگیراوانن نەك چالاكوان.
ئۆپۆزسیۆنیش دەڵێت، ئەوان ڕێز لە سوپا دەگرن، بەڵام لەگەڵ ئەو سەركردایەتییەی ئێستای سوپادا نین و بە دەستوەردانە نێو سیاسەت تۆمەتباریان دەكەن.
Top