موحەڕەم ئینجە: چاوەڕوانی لابردنی سرودی نیشتمانیش بن
ئینجە گوتی: پاکێجەکە لە لایەن ئەردۆغانە لە پشتی دەرگا داخراوەکان و بە ھەماھەنگی لە گەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادە کراوە، بۆیە ئێمە پشتیوانی لەو پاکێجە ناکەین، چونکە ھیچ شەفافیەتێکی تێدا نییە.
ئینجە لە روونکردنەوەکەیدا رایگەیاند: ئاکەپە دەیەوێت کارەکانی ئەم پاکێجە بەش بەش ئاشکرا بکات.
ھەروەھا گوتی: یەکێک لەو بەڵێنانەی درابوو لابردنی سرودی سوێندی ئێمە بوو، چاوەڕوان بن بەم نزیکانە نۆره دێته سهر سرودی نیشتمانیش، لە ھەموو جیھاندا ھاوشێوەی ئەو سوێندە دەوترێتەوە، ئایا کێ نا رەحەتە بەو سوێندە، با خۆپیشان بکات. ئایا لە ئەمهریکا ئەم شێوە سوێندە نییە؟ دەیانەوێت بە پارچە پارچە داخوازییەکانی پەکەکە جێبەجێ بکەن بە سەرماندا.